AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٢ ٠٨:٤٠

سەرچاوە عێراقییەکان هەواڵیان دا؛

بنکەکانی مووساد لە هەولێر هێرشی مووشەکیان کرایە سەر

بنکەکانی مووساد لە هەولێر هێرشی مووشەکیان کرایە سەر

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوە عێراقییەکان 12 مووشەکیان بەرەو بنکەکانی مووساد لە هەولێر تەقێندرا و زەمگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێریش لێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان لە بیسترانی دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شاری هەولێر هەواڵیان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەیان تەقینەوە شاری هەولێری هەژاند. هەروەها زەنگی مەترسی لە نزیکی بنکەی حەریر، فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆماڵی سەلاحەدین لێدرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەیان هاوەن بەر کۆماڵی زێڕین لە پارێزگای هەولێر، یەکێک لە بنکەکان و خێوەتگا سەربازییەکانی ئەمریکا کەوت. سەرچآوەیەکی هەواڵیش هەرەوها زیادی کرد: 12 مووشەک بەرەو بنکەکانی مووساد لە هەولێر تەقێندرا.

هەروەها مێدیاکان لە ئاگر کەوتنەوە لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر هەواڵیان دا. زەنگی مەترسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێریش لێدرا.

ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سەربازی ئەمریکی لە ئاسمانی هەولێر گەشت دەکەن و گەشتی ئاسمانی سڤیلیش لە ناوچەکە ڕاگیراوە.

هاوکات لەگەڵ ئەوەش دەرکەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش داخرا.

سابرین نیوز لە هەواڵێکدا جەختی کرد کە 14 مووشەکی 122 میلی مەتری گراد بەرەو بنکەی مووساد لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر تەقیةدراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ هەروەها لە داکەوتنی چەند هاوەن لە نزیکی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هەواڵیان دا.

News ID 41301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha